لە کێڵگەوە بۆ دیپلۆماسی: ڕۆڵی ستراتیژی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی ناوخۆیی لە گەشەپێدانی ئابووری و ناسنامەی نیشتمانی

بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ بە دیاریکردنی زەیتی زەیتون و ڕووبە هەناری هەڵەبجە وەک دیارییەکی دیپلۆماسی بۆ بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و  کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە ڕووی ڕەمزی و ستراتیژەوە گرنگە و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابوورییە ناوخۆییەکان و بەبازاڕکردنی کشتوکاڵی و ناسنامەی نیشتمانی هەیە بە تیشک خستنە سەر تایبەتمەندییە ناوچەییەکان. لێرەدا بە چەند خاڵێک گرنگی ئەم کردارە دەخەینەڕوو:

١- بەرەوپێشبردنی بەرهەمە کشتوکاڵییە ناوخۆییەکان

سەرۆکایەتی کۆمار بە هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی زەیتی زەیتون و ڕووبە هەناری هەڵەبجە وەک دیاری دیپلۆماسی، بەرهەمێکی کشتوکاڵی کوالیتی بەرز و ناوازەی ناوچەیی لەسەر پلاتفۆرمی نیشتمانی و نێودەوڵەتی نمایش دەکات. ئەمەش بینین و ناوبانگی بەرهەمی کشتوکاڵی کوردی بەرز دەکاتەوە.

٢. هاندانی بەبازاڕکردنی کشتوکاڵی و زیادکردنی بەها

ئەم جۆرە دیارییانە گرنگی پرۆسێسی کشتوکاڵی و براندکردن و لەیبڵینگ دەردەخەن. بەهای ئابووری گۆڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییە خاوەکان بۆ کاڵای بەها زیادکراوی وەک زەیتی زەیتون و ڕووبەهەنار نیشان دەدات، کە بەهای بەرزتر لە بازاڕدا دەهێنێت و توانای هەناردەکردن پێشکەش دەکات.

3. پاڵپشتی بۆ ئابوورییەکانی هەرێم

ئەم کردەوەیە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی ئابووری ناوخۆیی هەڵەبجە و هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات. زیادبوونی سەرنجدان دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی خواست و وەبەرهێنان لە پیشەسازییەکانی پرۆسێسی کشتوکاڵی و دەستڕاگەیشتن بە بازاڕی باشتر بۆ جوتیاران و بەرهەمهێنەران.

4. هێزی نەرم و شوناسی کلتووری

هەنار هێمای ناسنامەی کشتوکاڵی هەڵەبجەیە. بەکارهێنانی لە چوارچێوەی دیپلۆماسیدا، شانازی کلتووری بەهێز دەکات و کشتوکاڵی ناوچەکە وەک بەشێک لە وێنەی نیشتمانی عێراق نیشاندەدات.

5. هاندان بۆ ستراتیژی هەناردەکردنی کشتوکاڵی

ئەو ئاماژەیە دەکرێت هاندەرێک بێت بۆ داڕێژەرانی سیاسەت و وەبەرهێنەران سەبارەت بە توانای هەناردەنەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی عێراق، بەتایبەتی لە ناوچە بەپیت و هەمەچەشنەکانی وەک هەرێمی کوردستان.

ئەنجام

ئەم هەنگاوە، هەرچەندە هێمایە بەڵام سەنگ و ستراتیژی هەیە و هاندەری وەبەرهێنانە لە بەرهەمهێنان و پرۆسێسی کشتوکاڵیدا، تیشک دەخاتە سەر تایبەتمەندییە ناوچەییەکان و کشتوکاڵ لە دیدگای فراوانتری گەشەپێدانی ئابووری و نوێنەرایەتی نیشتمانیدا تێکەڵ دەکات ئەگەر پشتگیری دامەزراوەیی و ستراتیژییەکانی بازاڕکردن و پلانی پەرەپێدانی هەناردەکردن بەدوای خۆیدا بهێنێت دەتوانێت کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەو پێش بەرێت ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەشەی ئابووری.