دەستگیرکردنی جەلاد عەجاج ئەحمەد حەردان دڵی هەموو کوردو کەسوکاری ئەنفالی شادو خۆشکرد، عەجاج ناوێکی درەندەو قێزەونی ناو چیرۆکەکانی مەرگەساتی ئەنفالە، ئەو جەلادە لە زیندانی نوگرەسەلمان بەدڕندانە ئازاری گیانبەختوانی ئەنفالی دەدا، زۆرمان چیرۆکی دڕندەی عەجاج و سەگە ڕەشەکانی نوگرەسەلمان بیستووە کە چلۆن دڕندانە بەرببوونە گیانی قوربانیان و شەهیدانی ئەنفال؛ چیرۆکی عەجاج دڕندانەیە کە دەرخەری ستەمکانی  فاشیزمی بەعسە بەرامبەر گەلی کورد کە هەموو رێگەیەکی گرتەبەر بۆ لەناوبردنی رۆڵەکانی  کوردستان. 

دوای سی و سێ ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالدا  وا بەهەوڵی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق و مەکتەبی سەرۆک کۆمار ، توانرا گەورە جەلاد عەجاج قۆڵبەستبکرێت و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت . ئەوەش دڵی گشت کوردێک و کەسوکاری شەهیدانی مەرگەساتی ئەنفالی شادکرد. 

چیرۆکی کارەساتی ئەنفال هەرتەواونەبووە، ئێستاش بیابانەکانی خواروو شاهیدی ئەو جینۆسایدەن و زۆرێک لە رووفاتەکان نەگەڕاونەتەوە باوەشی نیشتمان. 

هەوڵەکانی خاتوو شاناز لەمەڕ کارکردن بۆ کەیسی ئەنفال جێگەی رێزو ستایشە؛ بەتایبەت کە پارساڵ خەم خۆرانە وەک خانمی یەکەم کاری بۆ گەڕانەوەی ١٧٢ رووفاتی ئەنفال کردو توانرا لە مەرسیمێکی شایستەدا رووفاتی پیرۆزیان  
ئەسپەردەی خاکی پیرۆزی کوردستانی بکرێت .