کەشانسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە
بڵند
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
وێنە؛ بڵند عەبدوڵکەریم
کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، ئاسمان بەگشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و ئەمڕۆش پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینی 48 سەعاتی داهاتوی بڵاوکردەوە بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، رۆژی سێ شەممە بە پیچەوانەوە، پلەکانی گەرما روو لە بەرزبونەوە دەکەنو دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی سێشەممە
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆک: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی


