ئاکسیۆس بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی ئەمریکی  زانیاری نوێی ئاشکرا کردوە، کە  واشنتۆن لە کاتی دانوستانەکاندا لە ئیسلام ئاباد، پێشنیازی بۆ ئێران کردوە بۆ ماوەی 20 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم رابگرێت، بەڵآم ئێران رەتیکردوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، لە وەڵامی پیسنیازەکەدا، ئێران وتویتی لە بری 20 ساڵ، وەفدی ئێران پیشنیازیان کردوە  10 ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم رابگیرێت یاخود چاودێری پیتاندنی یۆرانیۆم بکرێت لە بری وەستاندن.

هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، سەرەڕای نەگەشتنە رێککەوتن، واشنتۆن وتارا لە پەیوەندی بەردەوامدان و پیسکەوتن لە هەوڵەکاندا بەدی دەکرێت بە مەبەستی گەیشتنە رێککەوتن.

ئەمە لە کاتیكدایە، دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد شکستی هێنا و هێزی دەریای ئەمریکا لە ئێستادا بە فەرمانی دۆناڵد ترمپ گەماری خستوەتە سەر گەوری هورمز و رێگە بە تێپەربونی هیش کەشتییەک نادرێت.