لە نوێترین لێدوانیدا، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و بە هەر رێگەیەک بێت یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە لە دەستی ئێران دەردەهێنن.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە ئێران تا ئێستا رەزامەندی نیشان نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵآم پەیوەندییەکی تەلەفونی بۆهاتووە و وەک دەردەکەوێت  پەرۆشی رێککەوتن.

لەبارەی گەروی هورمزیشەوە، سەرۆکی ئەمریکا وتی، هیچ وڵاتێک ناتوانێت بە داخستنی گەروی هورمز کێشە بۆ جیهان دروست بکات  و ئەوان  گەروی هورمز بەکارناهێنین و پێویستمان پێی نییە، چونکە  نەوت و غازیان زیاترلە لەوەی پێویستیانە.

ترەمپ جەختیکردوە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەیک وڵات ئامادەن بەشداری بکەن لە گەمارۆدانی گەروی هورمز، بەڵام ئەوان پێویستیان بە بەشداریی وڵاتانی دیکە نییە لە گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران.