فەرەنسا؛ لە روداوێکی تەقەکردندا کەسێك گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تریش بریندارن
بڵند
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
لە روداوێکی گوماناوای تەقەکردندا، لە باشوری پاریس کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تر بریندارن، میدیا وڵاتەکە دەڵێت؛ تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
میدیاکانی فەرەنسا بڵاویانکردوە بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە روداوێکی تەقەکردندا، کەشیک گیانی لەدەستداوە وچوار کەسی تریش بریندارن، ئاماژە بەوەشکروە ، دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگرکراوە.
بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکردنەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەوە بووە برینی دوان لە بریندارەکان سەختە و دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا توانیان گومانلێکراوەکە لە شارۆچکەی نزیکی (کوانێر) دەستگیر بکەن.
ئەم روداوی تەقەکردنە لە کاتێکدایە، فەرەنسا بە کاتێکی ئاڵوز و پڕ لە خۆپیشانداندا تێدەپەڕێت و لە چەند شارێکی ئەو وڵاتە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و دەیان پۆلیس و خۆپیشاندەر بریندارن.


