سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، هیچ سنورێک بۆ توانای موشەکی باڵیستی وڵاتەکەی نییە و ئەمریکا ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر گەلی ئێراندا بەسەپێنێت.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لە روی توانا موشەکییەکانەوە لە لوتکەی هێزیدایە  و هیچ سنورێک بۆ تواناکانیان نییە و هەر شوێنێکیان بوێت دەتوانن بیکەنە ئامانج.

قالیباف ئاماژەی بەوەکردوە متمانە بەخۆبوون، پشتبەستن بەخۆبوون لە چەک و یەکگرتوویی نیشتمانی بەرهەمی بەرگریی پیرۆزن  هۆکاری سەرکەوتنەکانیانن.

قاڵیباف جەختیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ دەبێت بزانێت ناتوانێت دەسەڵاتی خۆی بەسەر نەتەوەی ئێران و هیزە چەکدارەکانیاندا هەبێت.

لەبارەی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتویەتی؛ دوژمن دەبێ بزانێ کە دانوستاندن مەیدانی خەباتە؛ دیپلۆماسی تەسلیمبون نییە، بەڵکو گۆڕینی دەسەڵاتی مەیدانەکە بۆ دەستکەوتێکی سیاسی.