پێنتاگۆن داوا لە کۆمپانیاکانی چەک دەکات بەرهەمهێنان خێرا بکەن
سەوسەن سەید
٩ی ئابی ٢٠٢٦
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" ئاشکرای کرد، پێنتاگۆن لە رێگەی یاداشتێکی رەسمییەوە داوای لە کۆمپانیاکانی پیشەسازیی بەرگری کردووە بەرهەمهێنان و رادەستکردنی چەک و تەقەمەنییەکان خێرا بپەڕێنن.
ستیڤ فینبێرگ، جێگری وەزیری بەرگری، مۆڵەتی 21 رۆژی داوەتە کۆمپانیاکان بۆ پێشکەشکردنی پلانی خێراکردنی بەرهەمهێنانی چەکە ستراتیژییەکان، بەتایبەت مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت) و (ثاد)، جەختیشی کردووەتەوە کە پرۆسەی پەرەپێدانی چەند ساڵە ئیدی قبووڵکراو نییە.
ئەم هەنگاوەی پێنتاگۆن دوای ئەوە دێت رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاوی کردەوە، شەڕی ئێرانی بووەتە هۆی بەکارهێنانی هەزاران مووشەکی گرانبەها و داخرانی کۆگاکانی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا؛ بەجۆرێک پێنتاگۆن ناچار بووە سیستەمە بەرگرییەکان لە ئەورووپا و ئاسیاوە بگوازێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش نیگەرانیی لای بەرپرسانی واشنتۆن دروستکردووە.
لەگەڵ ئەوەشدا، جێبەجێکردنی ئەم پلانە رووبەڕووی کۆسپ بووەتەوە، چونکە پێویستی بە پەسەندکردنی بودجەیەکی بەرگریی1.15 تریلیۆن دۆلاری لەلایەن کۆنگرێسەوە هەیە کە بەهۆی ناکۆکییە سیاسییەکانەوە پەکی کەوتووە.


