خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی لە سلێمانی بەسەرکردەوە
٥ی ئابی ٢٠٢٦
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کورستان بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی لە سلێمانی بەسەرکردەوە و لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرخێڵ کەمال، گفتوگۆیان لەبارەی هەوڵەکانی پاراستنی سەقامگیری و ئارامی کرا.
دواتر و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەر و پلەداران، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سوپاسی کردن کە هەردەم هوشیار و چاوکراوەن و بە گیانبازییەکی بێوێنە، پاسەوانیی سەروماڵی هاووڵاتیانن و رۆڵی ستراتیژیی دەبینن لە بنبڕکردنی تیرۆردا.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند، "دەستخۆشی و رێزم هەیە بۆ هەوڵی بێ وچانتان و هەردەم پشتیوانتان دەبم".
بەڕێوەبەری گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش خۆشحاڵی بەم بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی کرد، کە هەموو کات هەواڵی ئەم هێزانەی پرسیوە و لە خەمی سەلامەتییاندا بووە.


