وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزا نوێی بە سەر 21 كۆمپانیادا سەپاند، بە تۆمەتی دابینكردنی هاوكاری دارایی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە رێگەی نوسینگەی كۆنترۆڵكردنی سەروەت و سامانی دەرەكی ناسراو بە ئۆفاك ، سزای بەسەر 21 كۆمپانیا سەپاند كە بنكەكانیان لە هۆنگ  كۆنگ، ئیمارات و توركیان بەتۆمەتی خۆدزینەوە لە سزاكان و دابینكردنی هاوكاری دارایی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بۆ سوپای سوپای پاسدارانی ئێران.

 ئۆفاك روونیشیكردەوە، ئەو كۆمپانیانەی لە لیستی سزادراوانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادان، دوو كۆمپانیایان بنكەكەیان لە توركیایە، یەكێكیان لە ئیماراتە و 18 ی دیكەشیان لە  هۆنگ  كۆنگە .

ئەمە لە كاتێدایە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رۆژی پێنجشەممەی رابردووش سەپاندنی سزای بەسەر تۆڕێكی بازرگانیدا راگەیاند، كە نەوتی ئێرانیان بە قاچاخ گواستووەتەوە بەناوی نەوتی عیراقەوە.