حوسییەکان: بە هەماهەنگی لەگەڵ تاران چەندین هێرشمان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدا
هەساو ئەمیر
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
حوسییەکانی یەمەن رایانگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ تاراندا چەندین هێرشیان بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامداوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ماڵپەڕی ئەکسیسۆس لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیلەوە رایگەیاند، محەمەد ئەلغەماری سەرۆک ئەرکان و کەسایەتی دووەمی حوسییەکانیان لە بۆردومانێکدا کردووەتە ئامانج.
پێشتریش لە رۆژی 12ی ئەم مانگەدا، گۆڤاری نیوز ویكی ئەمریكی لە زاری سەرچاوەیەكی ناو بزوتنەوەی ئەنسارولئیسلامی سەر بە حوسییەكان بڵاویكردەوە، لە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران ئەوان جەنگ دژی ئەمریكا و ئیسرائیل رادەگەیەنن.