سەرۆكی ئاژانسی وزەی ئەتۆم: توانا ئەتۆمییەكانی ئێران بەهێرشی سەربازی لەناو ناچێت
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم گەشبینە بە دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا و جەختیش دەكاتەوە لەوەی توانا ئەتۆمیەكانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناوچێت.
رافائیل گرۆسی سەرۆكی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز رایگەیاند، گەشبینە بە ئەنجامی دانوستانە ناڕاستەخۆكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ستایشی هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپیشی كرد بۆئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ ئێران و راشیگەیاند، ستیڤ ویتكۆف كەسێكی جدیە بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گرۆسی جەختیكردەوە لەوەی، توانا ئەتۆمییەكانی ئێران بە هێرشی سەربازی لەناو نابرێن، چونكە زۆرینەی بنكە ئەتۆمییە هەستیارەكانی ئەو وڵاتە بە قوڵایی 800 مەتر لەژێر زەویدان.