وەزارەتی تەندروستیی ژاپۆن ئامارێکی ساڵی 2024ـی لە دایکبوونی منداڵی لە تۆکیۆ بڵاوکردەوە کە دەریدەخات سەرە رای پاڵپشتیەکانی حکومەت لەدایکبوونی منداڵان بەرەو نزمترین ئاستی مێژوویی خۆی دەچێت.

ئامارەکانی 2024

بەپێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی، لە ساڵی 2024دا:
- 686,061 منداڵ لە ژاپۆن لەدایکبوون
- ئەمە 41,227 منداڵ کەمترە لە ساڵی 2023
- نزمترین ئاست لە مێژووی پێوانەکردنی ئاماردا

ئەم پێوانە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە لە ژاپۆن تۆمار دەکرێت و نۆیەمین ساڵە کە ژمارەی لەدایکبوون بەردەوام کەم دەبێتەوە.

وتە سەرۆک وەزیران

شیگێرو ئیشیبا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ئەم دۆخەی بە "باری نائاسایی بێدەنگ" ناوبرد و جەختیکردەوە کە حکومەت هاوکاریی خێزانەکان دەکات بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی لەدایکبوون.

وەزارەتی تەندروستی هەروەها رایگەیاند:
- 1,600,000 هاووڵاتیی ژاپۆنی لە 2024دا کۆچی دواییان کردووە
-بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە، ئەمە دوو هێندەی ژمارەی لەدایکبوونە

مێژوو و ئاماری لەدایکبوون لە ژاپۆن لە ساڵی 1971ەوە تا ئێستا.

سەردەمی ئاڵتونی (1971-1974)

لەو قۆناغەدا ژاپۆن:

- بەرزترین ئاستی لەدایکبوونی بە خۆیەوە بینی
- ساڵانە نزیکەی 2 ملیۆن منداڵ لەدایکدەبوون

هۆکارەکانی دابەزینی ئەو ئامارە بەپێی راگەیەندراوەکانی حکومەت:

تێچووی زۆری خوێندن:
- زیادبوونی خەرجی پەروەردە و زانکۆ

چەقبەستوویی دۆخی ئابووری:

- کەمبوونەوەی دەرامەت و کاری جێگیر

گۆڕانی شێوازی ژیان:

- گەنجان کەمتر دەیانەوێت خێزان پێکبهێنن

- دواخستنی هاوسەرگیری