دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف‌ بی‌ ئای) رایگەیاند کە هەوڵی دوو هاووڵاتیی چینی  بۆ گواستنەوەی کەڕووێکی ژەهراوی پوچەڵکردووەتەوە کە وەک تیرۆریستی کوشتوکاڵی ناوی هێناوە. 

کەڕووکێکی مەترسیدار بووە بۆ کشتوکاڵ:

کەڕووکە بە ناوی *"فووزاریۆم گرامینیاروم"* ناسراوە و دەتوانێت:

- گەنم، جۆ، گەنمەشامی و برنج تووشی نەخۆشی بکات
- ئاژەڵە ماڵییەکان و مرۆڤ نەخۆش بخات

لە گۆڤارێکی زانستیدا ئەم کەڕووە کە وەک *"چەکێکی تیرۆریستی کشتوکاڵی" وەسفکراوە کە دژی بەروبووم و خەڵک بەکاردێت.

دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار:

ئێف بی ئای رایگەیاندووە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییە چینییە، رۆژی سێشەممە بووە و ئەو تۆمەتانەش ئاڕاستەیان کراوە بریتین لە: 
- پیلانگێڕی
- قاچاخچێتی
- هەڵخەڵەتاندنی لایەنی فەرمی
- ساختەکاری ڤیزا

پۆلیسی ئەمریکا دەربارەی ناسنامەی تۆمەتبارەکان رایگەیاندووە:

- یونکینگ جیان- تەمەن 33 ساڵ
- زوونیۆنگ لیو - تەمەن 34 ساڵ،ەو کارمەندی تاقیگەیەکی زانکۆیە.

ئەم کەیسە نیگەرانی گەورەی ئاسایشی نیشتیمانی لێکەوتەوە بە تایبەتی لە بواری: پاراستنی کشتوکاڵی ئەمەریکا و رێگرتن لە تیرۆری بایۆلۆجی و کۆنترۆڵکردنی چالاکییە مرۆییەکان.

دەربارەی ئامانجی پیلانەکە ئێف بی ئای رایگەیاندووە ئامانج لە پیلانەکەی ئەو دوو توێژەرە چینییە، بریتی بووە لە گواستنەوەی کەڕووە ژەهراویەکە بۆ تاقیگەیەکی زانکۆی ئەمەریکی و لەوێوە بەکارهێنانی وەک چەک دژی کشتوکاڵ و خەڵک.