ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی پشووی جەژنی قوربانەوە بڕیاریدا
دیلان
٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەوەی جەژنی قوربانەوە چوار رۆژ پشووی رەسمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە رۆژی هەینی 2025/6/6 تا رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو 2025/6/9 رۆژانی پشووی جەژنی قوربان بێت.
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەوام ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی سێشەممە 2025/6/10 دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، لە رۆژی هەینی 6ـی ئەم مانگەوە تا رۆژی سێشەممە 10ـی ئەم مانگە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پشووی رەسمی دەبێت.