وەزارەتی دەرەوەی چین: کورد نەتەوەیەکی گرنگە لە مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەراستدا
سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥




سام
٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هانا رەزا، کچە کوردێکی خەڵکی سلێمانییە و لەلایەن ناشناڵ جیوگرافیکەوە خەڵاتی (Wayfinder)ـی بۆ ساڵی 2025 پێبەخشراوە .
خەڵاتەکە تایبەتە بەو کەسانەی رۆڵیان هەبووە لە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵە کێوییەکان.
هانا لە رێکخراوی (پڵنگانی بێ‌سنوور) لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق کاریگەریی هەبووە و کارەکانیان بووەتە سەرچاوەیەک بۆ میدیا و رێکخراوەکانی جیهان لە بواری ژینگە.
هانا رەزا دەڵێت، "ئەمە تەنیا خەڵاتێک نییە بۆ من، بەڵکو بەدیهێنانی خەونێکی ژیانمە کە بە پەرۆشەوە بەردەوام کارم بۆ کردووە".
(Wayfinder)ـی ناشناڵ جیوگرافیکی خەڵاتێکی جیهانیەو رێز لەو کەسانە دەگرێ کە رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە پاراستن و دۆزینەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.
بەهۆی پەرەسەندنی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان مەسک و ترەمپەوە، پشکەکانی تێسلا بەڕێژەی 8% دابەزینیان بەخۆوە بینی.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ "نیگه‌رانی قوڵ"ی له ڕه‌خنه‌كانی ئیلۆن مه‌سك له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گه‌وره ده‌ربڕی و گومانی خۆی له به‌رده‌وام بونی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌مه‌ندترین کەسی جیهان ئاشكرا کرد.
تره‌مپ له کۆتایی لێدوانەکەیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له ئۆفیسی ئۆڤاڵ، له کاتی پێشوازیکردنی له فریدریش مێرز راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، وتی: "من و ئیلۆن مه‌سك په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوه، نازانم به‌رده‌وام ده‌بێت یان نا".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تی خۆی دەربڕی و وتی: "سه‌رسام بوم به‌و ره‌خنانه‌ی کە له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سانی جیهانه‌وه ئاراسته‌ی بودجه كراوه، چه‌ند رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیۆنی كارایی حكومه‌تی ئیداره‌ی كۆمارییه‌كان به‌جێهێشت".
تره‌مپ بە دەنگێکی بەرز و پڕ له سکاڵا وتی: "زۆر بێ هیوا بوم له ئیلۆن مه‌سك، زۆر یارمه‌تیمدا، ئه‌و ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه یاساكه باشتر له هه‌مو كه‌سێك ده‌زانێت، هیچ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نه‌بو به‌رامبه‌ر به‌و بابه‌ته، له‌ناكاو، كێشه‌یه‌كی هه‌بو و ته‌نها كاتێك خراپتر بو كه زانیمان بڕیاره ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كه‌م بكه‌ینه‌وه".
وه‌ڵامی توندی مه‌سك بۆ ترەمپ:
چه‌ند خوله‌كێك دوای ئه‌م لێدوانه، ئیلۆن مه‌سك بە شێوازێکی راستەوخۆ وه‌ڵامی تره‌مپی دایه‌وه و له پۆستێكدا له سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسی: "تره‌مپ هه‌ڵه‌یه، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه هه‌رگیز جارێكیش نه‌خراوه‌ته به‌رده‌مم، له شه‌ودا ئه‌وه‌نده به خێرایی په‌سه‌ند كرا كه كه‌س له كۆنگرێس نه‌یتوانی بیخوێنێته‌وه".
ئه‌و ملیاردێره ته‌كنه‌لۆژییه بانگهێشتی هاووڵاتیانی ئه‌مریكی كردبو فشار بخه‌نه سه‌ر یاسادانه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای گه‌وره‌ی خه‌رجییه‌كانی تره‌مپ رەتبكهنهوه.
مەسک وتیشی؛ من نەبوومایە لە هەڵبژاردنەکاندا ترەمپ دەدۆڕا و نەدەبووە سەرۆکی ئەمریکا.
مه‌سك له پۆستێكی تریشیدا نوسیبووی: "په‌یوه‌ندی به سیناتۆرهكهتهوه بكه، په‌یوه‌ندی به كۆنگرێسمانهكهتهوه بكه، ئیفلاسكردنی ئه‌مریكا قبوڵ ناكرێت! په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه خۆكوژیه".
رەخنەکانی ئەو دوو هاوڕێیە لەیەک لە کاتێکدایە کە ماوەکانی پێشوو مەسک و ترەمپ، پێکەوە کاریان دەکرد و هەردوولا زۆر ستایشی یەکیان دەکرد بۆ هەنگاوەکانیان دژ بە گەندەڵی و کەمکردنەوەی بودجە.