گەشتیارێك لە بەسرە بە نزیکەی پێنج هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا
١٨ی نیسانی ٢٠٢٥
گەشتیارێك لە سنوری پارێزگای بەسرە بە زیاتر لە چوار هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا.
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ئۆپراسیۆنێكدا بە هاوكاری بەشی تەكنیكی و بەشی ماددە هۆشبەرەكان لە دەروازەی سنوری شەلەمچە، گەشتیارێك دەستگیركراوە، كە بڕی چوار هەزار و 575 حەبی هۆشبەری لە ئامێرێكی كۆسەرەدا شاردبووەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئەو گەشتیارە دەیویست ماددە هۆشبەرەکان بیگەیەنێتە ناو خاكی عیراق.
راشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە و كەلوپەلەكانی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەر و دەروونییەكانی بەسرە كراوە، رێكاری یاسایی بەرانبەر گیراوەتەبەر.