قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەردانیکردن و بەدواداچونی لیژنەکانی لە مانگی نۆدا بۆ شوێنە وەرزشییەکان بڵاوکردەوە ؛ 18 پسولەی سەرپێچی کراوە و پێنج شوێنێش داخراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی چاودێری تەندروستی و شوێنە وەرزشییەکانی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ مانگی ئەیلولی 2026 بڵاوکردەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، 125 سەردانی مەیدانی و بەدواداچوونیان بۆ شوێنە وەرزشییەکان کردوە  و

18 پسوڵەی سەرپێچیکردن بۆ ئەو شوێنانە تۆمار کراون کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان نەبوون.

قائیمقامیەتی سلێمانی دەشڵێت؛  بەهۆی پابەندنەبونەوە بە مەرجەکان،  پێنج شوێنی داخراون.

قائیمقامییەتی سلێمانی داوا لە شوێنە وەرزشییەکان دەکات  بە تەواوی پابەندی مەرجە تەندروستی و یاساییەکان بن و بەدور بن لە هەر سەرپێچییەک کە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی وەرزشوانان و هاووڵاتییان دروست بکات.