پاكستان و چین دەسپێشخەرییەكی پێنج خاڵییان بۆ ئاشتی ناوچەكە پێشكەش كرد
لازیا عەلی
٢ی نیسانی ٢٠٢٦
دوای زیادبوونی هەڕەشە سەربازییەكان و ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، پاكستان هەوڵەكانی بۆ نێوەندگیری و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش چڕتر كردووەتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی پاكستان رایگەیاند، بەردەوامن لە كاركردن لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە بۆ هێوركردنەوەی رەوشەكە و كەمكردنەوەی گرژییەكان.
وتەبێژی وەزارەتەكە ئاشكرای كرد، دەسپێشخەرییەكی پێنج خاڵییان لەگەڵ وڵاتی چین پێشكەش كردووە و پێیان وایە چەندین خاڵی هاوبەش لە نێوان تاران و واشنتۆن بۆ گەیشتن بە رێككەوتن و ئاشتییەكی تر هەن.
لە بەرانبەردا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، داواكارییەكانی واشنتۆن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ توندڕەوانە و نالۆژیكین و هیچ دانوستانێكی رەسمی و راستەوخۆیان لەگەڵ ئەمریكا نییە.
هەروەها جەختی لەوە كردەوە، وڵاتەكەی بۆ هەر جۆرە هێرشێكی زەمینی ئامادەیە، ئەمە لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ باس لەوە دەكات تاران داوای ئاگربەست دەكات.


