د. لەتیف رەشید: پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ کۆتاییەکانی جامی جیهانی
ساکۆ
١ی نیسانی ٢٠٢٦
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ کۆتاییەکانی جامی جیهانی
دەقی پەیامەکە:
پیرۆزبایی لە گەلی ئازیزی عیراق دەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە مێژووییە بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بۆ کۆتاییەکانی جامی جیهانی.
پاڵەوانەکانمان لە هەڵبژاردەی نیشتمانی، لە یاریزانان و ستافی تەکنیکی و کارگێڕی، رۆحی سووربوون و ورەبەرزیی خۆیان سەلماند، و ئاستێکی شایستەیان پێشکەش کرد کە لەگەڵ ناوی عیراقدا بگونجێت، ئەوان لە ئاستی بەرەنگاربوونەوە و بەرپرسیارێتیدا بوون و خۆشییان خستە ناو دڵی ملیۆنان عیراقییەوە.
زۆرترین سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەوانەی بەشداربوون لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گەورەیە، بەتایبەت هاندەرە دڵسۆزەکان کە پشتیوانێکی ڕاستەقینە بوون لە هەموو قۆناغەکاندا.



