بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو کەمێک نزم دەبنەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە (1-2) پلە دادەبەزن. هەروەها بۆ رۆژی یەکشەممە، 7ی ئەیلول، کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

خێرایی با لە نێوان (10-20) کیلۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کیلۆمەتردایە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ:

  • گەرمیان: 42 پلە

  • کەرکوک: 40 پلە

  • هەولێر: 39 پلە

  • هەڵەبجە: 39 پلە

  • زاخۆ: 39 پلە

  • سلێمانی: 38 پلە

  • دهۆک: 38 پلە

  • سۆران: 36 پلە

  • حاجی ئۆمەران: 29 پلە