سبەینێ سێشەممە موچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، هاوکات رۆژی چوارشەممەش مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا موچەکانیان وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی چوارشەممەش لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، موچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەمویلی موچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرجدەکرێت.