د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".

دەقی پەیامەکە

بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (علیه السلام) و خانەوادەکەی و یاوەرانی لە ڕۆژی عاشورا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلەکەمان و مەرجەعی باڵای ئایینی و موسوڵمانان دەکەین و ئەو قوربانییە گەورانە بیر دێنینەوە کە لە پێناو پابەندبوون بە وشەی حەق و چاکسازی و ڕەتکردنەوەی زوڵم و ستەم داویانە.

بەم بۆنەیەوە جەخت لەداواکاریمان بۆ یەکخستنی ڕیزەکان دەکەینەوە کە هەموان پێکەوە کار بکەن بۆ پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری، بەردەوامی چاکسازی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، باشترکردنی خزمەتگوزاری و ژیان و گوزەرانی وڵات و خەلکەکەمان.