شارەوانی سلێمانی: شەقامی سەرەکیی سلێمانی - عەربەت بەربەست دەکرێت
رەوەز
٣ی تەمووزی ٢٠٢٥
شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند کە لەڕۆژی شەممەوە، کاری نۆژەنکردنەوەی شەقامی سەرەکیی سلێمانی - عەربەت دەستپێدەکات و داوا لە شۆفێران دەکات رێگاکانی جێگرەوە بەکار بهێنن.
بەپێی راگەیەندراوی شارەوانیی سلێمانی، تیمەکانی کارگێڕی هەڵدەستن بەکاری کڕاندنی رووی شەقامەکە لە نێوان یەکتربڕی فلکەی قەرەداغ تا بازگەی عەربەت سلێمانی، پاشان قیرکردنەوەی شەقامەکە ئەنجام دەدرێت.
شارەوانیی سلێمانی داوای لە شۆفێران و هاووڵاتییان کردووە کە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیەدا، ئەو شەقامانە بەکاربهێنن کە وەک جێگرەوە دیاریکراون.