حکومەتی سعودیە رایگەیاند کە زیاتر لە 15هەزار کامێرای چاودێری و درۆنی پێشکەوتووی تەرخان کردووە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ئاسایشی شاری مەککەی پیرۆز و دڵنیایی لە سەلامەتیی حاجییان.

لە راگەیەندراوێکی رەسمی بەرپرسانی سعودیە ئاماژەیان بەوە دا کە رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ بە رەسمی دەستیپێکردووە و چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە زیاتر لە دوو ملیۆن حاجی لە 180وڵاتی جیهانەوە بەشداری ئەم رێوڕەسمە پیرۆزە بکەن.

بەرپرسانی رێکخستنی حەج لە سعودیە ئاشکرایان کرد کە سود لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد و سیستەمی چاودێری پێشکەوتوو دەبینن بۆ پاراستنی گیانی حاجییان و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی شاری مەککە.

هاوکات لەگەڵ جێگیرکردنی ئەم کامێرا چاودێریانە، دەسەڵاتدارانی سعودیە 20هەزار پاسیان تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەی خێرای حاجییان لەنێوان شوێنە پیرۆزەکان، ئەمەش بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵخی.