کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش تاوەباران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت
هەساو ئەمیر
١٥ی ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆش تاوەباران و هەورەتریشقە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەوە کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بە گشتی لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواودا دەبێت، بەهۆی بارینی تاوەباران و بروسکەی پچڕپچڕ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و بەشێوەیەکی زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان، ناجیگیری کەش بەردەوام دەبێت. هەروەها بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.
باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، هەندێک کاتیش خێراییەکەی زیاد دەکات و دەگاتە سەروو 25 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا. پلەکانی گەرماش 3 بۆ 6 پلە نزمتر دەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرما لە دوێنێدا.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ هەینی، کەش جێگیر دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. هەروەها پلەکانی گەرما 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی