ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین گەشت بۆ تورکیە ناکات.

ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە "دۆناڵد ترەمپ بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین گەشت بۆ تورکیا ناکات". پێشتریش ماڵپەڕی کرملین بڵاویکردەوە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا رەزامەندی لەسەر پێکهێنانی وەفدەکە بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکراین داوە.

ئەمە لەکاتێکدا دێت کە وابڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، لە تورکیا روسیا و ئۆکراین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگر بەست بە نێوەندگیری وڵاتان، کۆببنەوە. 

هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە؛ کە زیلینسکی بە رێگاوەیە بۆ تورکیا بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکان.