سەرۆك كۆماری ئیران وەڵامی سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی گۆڕینی ناوی كەنداو دەداتەوە و دەڵێت، كەنداوی فارس هەر كەنداوی فارس دەبێت.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پێگەی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس چەند وێنەیەكی كەنداوی بڵاوكردەوە و لەبارەیەوە نوسیویەتی،  كەنداوی فارس هەمیشە وەك كەنداوی فارس دەمێنێتەوە.

ئەو قسانەی سەرۆكی ئێران ئاراستەیە بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە رایگەیاند، لە گەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بڕیارە لە 13 بۆ 16 ئایار بخایەنێت، تێیدا بە رەسمی ناوی كەنداو بگۆڕێت بۆ كەنداوی عەرەب، ئەوەش كاردانەی لێپرسراوانی ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا، لە یەكەم كاردانەوەشدا وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، ترەمپ تەنها لە ناوخۆی ئەمریكا دەتوانێت ناوی كەنداوی فارس بگۆڕێت.