بەپێی بڕیارێک کرێکارانی پێنج وڵات بۆیان نیە بۆ کارکردن بێنە ناو عیراق
رەوەز
٢٩ی نیسانی ٢٠٢٥
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق رایگەیاند کرێکارانی وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین، بۆیان نیە بۆ کارکردن بێنە ناو عیراقەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عیراق بڵاویکردەوە، دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بە دامەزراندنی (80٪)ـی هێزی کاری نیشتمانی و دامەزراندنی تەنها (20٪)ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە هاتنەناوەوەی کرێکارانی ئەو پێنج وڵاتە دەکرێت بێنە عێراق و کاربکەن.
حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لەهەمانکاتدا کارلەسەر پلاتفۆرمی (پیشە)ـی سەر بە وەزارەتی کار دەکەن بۆ دامەزراندنی کرێکارانی ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا.