کێشەی کەمی غاز لە سلێمانی بەردەوامە
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، "کۆچی دواییان هەموو جیهان کەسایەتییەکی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لە دەستدا کە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی گەورەی بە پرسەکانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی کردووە".
دەقی پەیامەکەی سەرۆک کۆمار
بە خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پاپا فرانسیسمان پێگەیشت کە کاریگەرییەکی لەبیرنەچووی بەجێهێشت لە پابەندبوون بە هەڵوێستە مرۆییەکان و ڕەتکردنەوەی جەنگ و توندوتیژی و بانگەشەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان هەموو گەلاندا.
بە کۆچی دواییان هەموو جیهان کەسایەتییەکی ئایینی و مرۆڤدۆستی بێهاوتای لە دەستدا کە لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێکی گەورەی بە پرسەکانی ئاشتی و لێبوردەیی ئایینی کردووە.
سەرەخۆشی لە کڵێسای کاسۆلیکی و مەسیحییەکان و هەموو جیهان دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی پیرۆزیان و بەزەیی و سۆز بۆ ڕۆحیان.
خانمی یەکەمی عیراق پرسەنامەیەکی بەهۆی گیانلەدەستدانی پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەو رابەرە رۆحییە بوو ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ ئاشتی و لێبوردەیی ئایینیی.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق پرسەنامەیەکی بەهۆی گیانلەدەستدانی پاپای ڤاتیکان بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "دڵسۆزانەترین پرسە و سەرەخۆشی لە مەسیحییەکانی جیهان، بەتایبەت کاسۆلیکییەکان دەکەم بۆ لەدەستدانی ئەو رابەرە رۆحییەی ژیانی خۆی تەرخان کرد لەپێناو ئاشتی و لێبوردەیی ئایینییدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردانە مێژووییەکەی بۆ عێراق لە ساڵی 2021دا دەستپێشخەرییەکی بەهێز بوو بۆ پشتیووانی و هیوا، هەروەها گەواهیدەری پابەندبوونی بوو بە گفتوگۆی نێوان ئایینەکان.
ئەوەشی خستووەتە روو، "تێکۆشانی لەپێناو ئەم بنەمایانەدا رێزێکی زۆری ئایینزا جیاوازەکانی پێبەخشی".
ئەمڕۆ پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە تەمەنی 88 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی نوێی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، تاوەباران دەست پێ دەکات و خێرایی با زیاد دەکات.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات هەوری تەواو دەبێت، هەروەها لە ناوچە سنوریەکانی باکور ئەگەری کەمێک تاوەباران هەیە.
ئەوەش هاتووە، سبەینێ سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەوردا دەبێت لەگەڵ کەمێک تاوەباران لە ناوچە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا، هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر.
کەشناسی باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبن و سبەینێ کەمێک نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 32 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
سۆران : 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :34 پلەی سیلیزی