logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

ئەندامێکی پەرلەمان: رێژەی بێکاری لە ھەرێم زۆر زیادی کردووە

ئەندامێکی پەرلەمان: رێژەی بێکاری لە ھەرێم زۆر زیادی کردووە

کوردسات نیوز

٢٢ی ئابی ٢٠٢٢

article-image


نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان١ سەعات لەمەوبەر

كارگە تاریكەكان؛ دیاردەیەكی نوێی وڵاتی چین

كارگە تاریكەكان دیاردەیەكی نوێن كە لە وڵاتی چین، كە بە خێرایی پەرە دەسەنن و سەرنجی جیهانیان بۆ لای خۆیان ڕاكێشاوە. ئەم كارگانە بە تەواوی ئۆتۆماتیكین و هیچ  مرۆڤێك كاری تێدا ناكات.

ناوی كارگەی تاریك لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەم كارگانە پێویستیان بە ڕووناكی و كارەبا نییە، چونكە ڕۆبۆت و ئامێرە ئۆتۆماتیكەكان بە بێ ڕووناكیش دەتوانن كارەكانیان ئەنجام بدەن. لەم كارگانەدا، نەك  گەرمكەرەوە و ساردكەرەوە، تەنانەت دەستشۆر و ژووری پشوودان پێویست نییە.

سیستەمێكی دیجیتاڵی پێشكەوتوو كۆنتڕۆڵی هەموو پرۆسەكان دەكات. هەر بەشێك رۆبۆتێكی جیاواز كاری تێدادەكات- هەندێكیان بەرهەمەكان دروست دەكەن، هەندێكی تر كەرەستەی قورس دەگوازنەوە، هەندێكیی تریش كوالێتی بەرهەمە تەواوبووەكان دەپشكنن. تەنها چەند ئەندازیارێك لە دەرەوەی كارگەكە چاودێری سیستمەكە دەكەن و لە كاتی پێویستیدا چاكسازی تێدا دەكەن.

كارگە تاریكەكان چەندین سوودی گرنگیان هەیە. ئەم كارگانە بە بێ وەستان بەردەوام لە كاردان، تەنانەت بە شەو و بەرۆژ، تەواوی رۆژەكانی هەفتە، ئەمەش رێژەی بەرهەمهێنان لە كارگەكاندا بەرز دەكاتەوە. خەرجییەكان بە شێوەیەكی بەرچاو كەم دەبنەوە، لەبەر نەبوونی پێویستی بە مووچەی كارمەندان و خەرجی ڕووناكی، گەرمكردنەوە و ساردكردنەوە. كوالێتی بەرهەمەكان زۆر بەرزە، چونكە ڕۆبۆتەكان هەڵەی مرۆیی ناكەن. هەروەها مەترسی برینداربوون و ڕووداوەكانی كار روونادات.

سەرەرای ئەم سودانەش، ئەم كارگانە چەند كێشەیەكی گرنگیشی هەیە. گەورەترین كێشە تێچووی دامەزراندنە  ، تێچوی دامەزراندنی كارگەیەكی تاریك زۆر گرانە و تەنها كۆمپانیا گەورەكان دەتوانن ئەو وەبەرهێنانە بكەن. سەرەرای ئەمەش، سەرەرای ئەوەش كێشەی كۆمەڵایەتی و ئابووریی دروست دەكات، ملیۆنان كەس هەلی كار لەدەست دەدەن، كە دەتوانێت كاریگەری نەرێنی لەسەر خێزانەكان و كۆمەڵگاكان بەجێبهێڵێت.

چین پێشەنگە لە پەرەپێدانی ئەم تەكنەلۆجیایە و چەندین كۆمپانیای گەورەی چینی خەریكی دروستكردنی كارگەی تاریكن بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنان و كەمكردنەوەی خەرجی. وڵاتانی پیشەسازی تریش بە وردی چاودێری ئەم پێشكەوتنە دەكەن و چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا كارگەی هاوشێوە دابمەزرێنن.

كارگە تاریكەكان نیشانەیەكی ڕوونن بۆ ئەوەی چۆن تەكنەلۆجیا بە خێرایی شێوازی كاركردن و بەرهەمهێنان جیهان دەگۆڕێت. ئەگەرچی كاریگەرن و قازانجی ئابووری زۆر دەكەن، بەڵام پرسیارە گرنگەكان سەبارەت بە داهاتووی كار و پێویستی دۆزینەوەی هاوسەنگی نێوان تەكنەلۆجیا و پێداویستییە مرۆییەكان بەردەوام لە ئارادان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ چین؟

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، کەش بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان بە گشتى ساماڵ دەبێت و خێرایی بە لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا؛ هەندێک کاتیش دەگاتە سەروو 20 کیلۆمەتر، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئەوەش هاتووە، سبەینێ دووشەممە، بە هەمان شێوەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر بەرز دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ بەمجۆرە دەبن:

هەولێر :  38 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک :  38  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  38 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران :  36 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی

گەرمیان :41  پلەی سیلیزی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

جارێکی دیکە تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژ کردەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی دیکە درێژ کردەوە.

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا جارێکی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی تورکیای بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژ کردەوە.

قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا بە تەنها گەشتە راستەوخۆکان ناگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم ئەو گەشتانەش دەگرێتەوە کە ترانزێتیان لە تورکیا هەیە، چونکە بڕیارەکە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تەواوی ئاسمانی تورکیا دەگرێتەوە بە رووی سەرجەم ئەو گەشتانەی هاتن وچوونیان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی هەیە.

لە 3ی نیسانی ساڵی 2023ـەوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا سەرجەم گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی راگرتووە و لەو کاتەشەوە بەردەوام وادەکە درێژ دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.