لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکردنی خانووە زیادەڕۆکان دەستیپێکردووە
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢٢
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەمڕۆ بۆ یەكلاكردنەوەی سێ سكاڵای هەستیار لەسەر چارەنووسی پەرلەمان و دەسەڵاتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان کۆبووەوە و سکاڵاکەی عەلی حەمەساڵحیشی رەتکردەوە.
دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق ئەمڕۆ کۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی سێ سكاڵای دەستووریی كە كاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر پێگەی یاسایی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان هەیە و ئەگەر سکاڵاکان قبوڵبکرابووبان، ئەگەری هەڵوەشانەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێم دەهاتە ئاراوە.
لەوبارەیەشەوە، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سكاڵای یەكەم کە لە لایەن عەلی حەمەساڵحەوە، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان تۆمار كراوە و لە سكاڵاکەیدا داوا دەكات خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی كۆتاییهاتنی وادەكەیەوە بكرێتە 'كاربەڕێكەر'، بەڵام دادگای فیدراڵ سکاڵاکەی رەتکردەوە.
وتیشی، شێوازی تۆمارکردنی سکاڵاکە بەجۆرێکە کە دەبووایە لەسەر بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان سکاڵاکە تۆماربکرێت، چونکە بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمانی هەرێم تا پێکهێنانی دەستەی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، راستەوخۆ دەبێتە سەرۆکی پەرلەمان، لە دادگاشدا پێویستە سکاڵا لەسەر کەسێک تۆماربکرێت تاوەکو قبوڵبکرێت، بۆیە سکاڵاکە بە مەبەستی هەڵوەشاندنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و بە 'کاربەڕێکەر' لەقەڵەمدانی کابینەی حکومەت بووە، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە رێبوار ئەورەحمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرای عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو سكاڵای دیكەش لە لایەن پەرلەمانتارانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، رێبوار ئەورەحمان و ئەكبەر غەریب، لە دژی سەرۆكی حكومەتی هەرێم تۆمار كراون، بە هۆکاری ئەوەی ماوەی كاركردنی بەسەرچووە و دەبێت دەسەڵاتەكانی لێبسێنرێتەوە، بەڵام دادگا ئەو داوایەشی دواخست بۆ 14ـی 12ـی 2026.
سكاڵاكاران دووپاتی دەكەنەوە تەمەنی یاسایی حكومەت و پەرلەمان بەسەرچووە و دەبێت سەرجەم بڕیارەكانیان رابگیرێن و تەنها وەك كاربەڕێككەر مامەڵە بكەن.
کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سبەی سێشەممە 27ـی 10ـی 2026، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 28 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
سەرۆکی ئەمریکا تاوتوێی لێدانی سەربازیی دەکات، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش جەخت لە نەگۆڕیی هەڵوێستەکانی ئێران دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی 'سی بی ئێس'ـی ئەمریکی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە نێوان دوو بژاردەدایە، ئایا رێککەوتن لەگەڵ تاران بکات، یان پەنا بباتە بەر کردەی سەربازیی بۆ ئەوەی وەک خۆی دەڵێت "کۆتایی بە کارەکەیان بهێنێت".
لە بەرانبەردا و بەپێی هەمان سەرچاوە، عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستەکانی تاراندا دروست ناکات، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو، واشنتۆن رەنگە هێرشێکی دیکە بکاتە سەر ئێران.
هاوکات، تاران هۆشدارییەکی توندی دایە واشنتۆن و جەختی کردەوە، لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا رێگە بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نادرێت بچنە ناو کەنداو.