بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی دادی حکومەت فەرمانگەی دادنووسی قەرەداغ کرایەوە
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢٨ی تەمووزی ٢٠٢٢
پڕۆژەی رووناکی ئاگادارییەکی ئاراستەی هاوبەشانی کارەبا دەکات و رایدەگەیەنێت، لە رۆژی دەرچوونی پسووڵەوە 50 رۆژ مۆڵەت دەدرێت بۆ دانەوەی ئابوونەی کارەبا، بە پێچەوانەوە کارەبای سەرپێچیکاران دەپچڕێندرێت.
پڕۆژەی رووناکی لە راگەیەنراوێکدا هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکاتەوە کە ماوەی پارەدانی پسووڵەی کارەبا 50 رۆژە. ئەم ماوەیەی پارەدان لە رۆژی دەرچوونی پسووڵەکەوە لەسەر سەکۆی "ئی-پسوولە" (e-Psula) دەست پێ دەکات، نەک لە کاتی گەیشتنی پسووڵەی کاغەزی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوبەشانەی لە ماوەی دیاریکراودا '50 رۆژ' پارەی پسووڵەکەیان نادەن، رێکاری یاساییان لەسەر جێبەجێ دەکرێت و کارەباکەیان دەپچڕێندرێت.
پڕۆژەی رووناکی ئەوەشی خستەڕوو، لە حاڵەتی پچڕانی کارەبادا بەهۆی پارەنەدانەوە، گەڕاندنەوەی کارەبا تەنها دوای دانی تەواوی بڕی پسووڵەکە دەست پێ دەکات و بە گشتی تا 24 سەعات دەخایەنێت؛ بەڵام ئەگەر پارەکە لەڕێگەی کارمەندی کۆکەرەوەوە درابێت، پرۆسەکە کاتێکی زیاتری دەوێت.
راشیگەیاند، لە ئێستادا نوێترین پسووڵەی کارەبا بۆ زۆربەی هاوبەشان لە سەکۆی "ئی-پسوولە" بەردەستە و داوا لە هاوبەشان دەکرێت مانگانە بەدواداوچوون بۆ پسووڵەکانیان بکەن.
لەکۆتایی راگەیەنراوەکەدا، بۆ ئاگاداربوون لە دەرچوونی پسوولە و زانیارییە نوێیەکان بە بەردەوامی، پڕۆژەی رووناکی داوا لە هاوبەشان دەکات یەکەکانیان لە رێگەی ماڵپەڕی رەسمیی رووناکییەوە تۆمار بکەن.
لیژنەی ئاوارەکانی گرێ سپی ئاشکرایکرد، زیاتر لە 100 خێزانی کورد لەژێر هەڕەشەدان و لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەکە گەمارۆ دراون، هاوکات ئیدانەی ئەو بەئامانجگرتن و دەستدرێژییانە دەکات کە دەکرێنە سەر ئەو هاووڵاتییانەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.
لیژنەی ئاوارەکانی گرێ سپی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامار و دەستدرێژییانە دەکات کە کراونەتە سەر هاووڵاتییە کوردە گەڕاوەکان بۆ ناوچە و ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 100 خێزانی کورد، کە ژمارەیەک ژن و منداڵیان تێدایە، لەناو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ناوچەی گرێ سپی گەمارۆ دراون و لە مەترسیدان.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ پاراستنی ئەو خێزانانە و دڵنیابوونەوە لە سەلامەتییان.
ئاشکراشیکرد، داوا لە دەسەڵاتداران دەکەن رێوشوێن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان و دابینکردنی زەمینەی گەڕانەوەی ئارام و شکۆمەندانە بۆ سەرجەم ئاوارەکان.
لیژنەکە جەخت لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی جدی و شەفاف لەسەر سەرجەم دەستدرێژییەکان و سزادانی ئەنجامدەرانیان دەکەنەوە، هەروەها لیژنەکە داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە خواستی گەڕانەوەیان بۆ گرێ سپی هەیە، پێشوەختە سەردانی لیژنەی ئاوارەکان بکەن و هەماهەنگی بکەن بۆ رێکخستن و بەدواداچوونی پرۆسەی گەڕانەوەکەیان.
قوباد تاڵەبانی، بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد کردووە کە لە دوبەی بەڕێوەچووە، دەشڵێت، "گفتوگۆمان کرد لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان".
قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: بەشداریمان کرد لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژیریی دەستکرد لە دوبەی کە کەسانی پسپۆڕ و کۆمپانیا و لایەنی پەیوەندیدار لە زیاتر لە 100 وڵاتی جیهانەوە ئامادەبوون. گفتوگۆی زۆر گرنگ کرا لەبارەی داهاتووی ژیریی دەستکرد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و چۆنییەتی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بەهێزکردنی دامەزراوەکان و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان.
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: گفتوگۆمان کرد لەگەڵ چەندین دامەزراوە و کۆمپانیای گرنگ بۆ ئەوەی بێنە کوردستان و هاوکاربن لە پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و ئەزمون و شارەزاییەکەیان هاوبەش بکەن لەگەڵ پسپۆڕان و ناوەند و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی کوردستان.