لە ھەولێر ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بەناو شوێنی یاری منداڵان و حەوت کەس برینداربوون
کوردسات نیوز
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٢
لەبارەی رووداوەکەوە فازڵ حاجی وتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری دۆج بووە و بە خێرایی زیاتر لە ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا خۆی کردووە بەناو یاریگایەکی منداڵاندا و ٧ کەس برینداربوون.



