لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەورامان و ھەڵەبجە ئامادەکاری کراوە بۆ پێشوازی گەشتیاران
٧ی تەمووزی ٢٠٢٢
پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژانی جەژنی قوربانیش بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و دڵڕفێنی ناوچەکەی گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەورامان و ھەڵەبجە بکات و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەڵەبجەش ئامادەکاری کردووە.
لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش ھەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە و تیمەکان ئامادەکراون بۆ کارئاسانی ئەو گەشتیارانەی دەچنە دەروازە نێودەوڵەتییەکە.