وتەبێژی حوسیەكانی یەمەن رایگەیاند، بە چەند قۆناغێك چونەتە شەڕێك دژی ئیسرائیل و لەگەڵ ئێران چەند ئامانجێكیان لە ئیسرائیل پێكاوە
یەحیا سەریع وتەبێژی حوسیەكانی یەمەن رایگەیاند، لەگەڵ ئێران و حزبوڵای لوبنان چەند ئامانجێكیان لە ناوچەی یافای ئیسرائیل بۆردومان كردووە.
وتیشی، دەستێوەردانی سەربازییان لەم جەنگە گرنگ ەدا بە شێوەیەكی پلەبەندی دەبێت و لەم سنوورەدا ناوەستن و بەپێی پەرەسەندنەكانی دوژمن یان هێوركردنەوەی دۆخەكە، مامەڵە لەگەڵ گۆڕانكارییەكان دەكەن.
سەرچاوەیەكیش لە حوسیەكان بە ئاژانسەكانی راگەیاندووە، ئەگەر جەنگەكە پەرەبستێنێت تەنگەی بابل مەندەب دادەخەن.