کۆبوونەوەی خۆڵ و خاشاک لە ڕووباری ھشکەڕوو لە دھۆک ھاووڵاتیانی نیگەران کردووە
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، ئەو ڕووبارە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر ھەیە تا بتوانن بیکەنە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و ئەوەش کاتی زۆری دەوێت.
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
پارێزگاری دھۆکیش دەڵێت، ئەو ڕووبارە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر ھەیە تا بتوانن بیکەنە پڕۆژەیەکی ستراتیژی و ئەوەش کاتی زۆری دەوێت.
وەزیری دەرەوەی عیراق، لە بەغداد پێشوازی لە محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغداد کرد و جەختکردنەوە لە رەتکردنەوەی جەنگ و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق، لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، سەرەڕای رەتکردنەویە جەنگ، سوپاسی ئێرانی کرد بۆ هاوکارییەکانیان و رێگەدان بە تێپەڕبوونی تانکەرە نەوتەکانی عیراق بە ناو گەروی هورمزدا.
وەزیری دەرەوەی عیراق، ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامیی ئەم هەماهەنگییە دا لە داهاتویەکی نزیکدا بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوولا بپارێزێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لە پەرەسەندنە ناوچەییەکان و کاریگەرییەکانی جەنگ کرا و فوئاد حوسێن جەختیکردەوە، کە ناوچەکە پێویستی بە گرتنەبەری دیالۆگێکی کراوە و ژیرانە هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەهێزکردنی سەقامگیری.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی ئاڕاستەی ئێران کردووە و داوای کردنەوەی گەرووی هورمز دەکات.
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی 4ـی 2026 پەیامەکەی ئاڕاستەی ئێران کرد و نووسیویەتی: ئەو گەرووە نەفرەتییە بکەنەوە ئەگینا ژیانتان لێ دەکەم بە دۆزەخ.
لە پەیامەکەی ترەپدا ئەوەش هاتووە: رۆژی سێشەممە دەبێتە رۆژی پرد و وێستگەکانی کارەبا و هەموویان لە یەک رۆژدا بۆردومان دەکەین. لەکۆتایی پەیامەکەشیدا نووسیویەتی سوپاس و ستایش بۆ اللە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ رۆژی 2ـی 4ـی 2026 رایگەیاندبوو: ئێمە پێویستمان بە گەرووی هورمز نییە و نەوتی ئێمەی پێدا تێپەڕ نابێت، ئەوانەی پشت بە نەوتی گەرووەکە دەبەستن با پارێزگاری لێبکەن، ئەگەر پێیان چارەسەر نەکرا دەتوانن بێن و نەوت لە ئەمریکا بکڕن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سمکۆ ناکام بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە
بەبیستنی هەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی نووسەر (سمکۆ ناکام)، زۆر غەمباربووم.
پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و کەسوکارەکەی و هەموو نووسەران و هونەرمەندان ئەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەیانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەهەشت بێت، سەبرو ئارامی بەهەمووان ببەخشێت و ئەمە دوایین ناخۆشیمان بێت.
بەم کۆچە خاوەن قەڵەمێک بێدەنگ بوو، کە چیرۆکەکانی ژیانی کۆمەڵگەی بە دیدێکی هونەری ئاست بەرز دەکردە دراما. بۆ هەمیشە بەرهەمەکانی لە یادی هەموواندا دەمێنێتەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد