ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای دۆرانیی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاری دەکات تا لە هەڵبژاردنەکانی 2028 کاندید بێت بۆ سەرۆکی ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە، لە راپۆرتێکدا ئاژانسی رۆتەرز بڵاویکردوەتەوە، دوای زانینی دۆرانی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا، جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا ستراتیژییەتی لێدوانەکانی گۆڕیوە وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆ کاندید کردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا .

رۆیتەرز ئاماژەی بوەکردوە، لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی ئەمریکا، ڤانس، کەمتر باسی لە دۆناڵد ترەمپ کرد و زیاتر سەرنجی لەسەر ئەو باباتانە چڕ کردبووەوە، کە پێناسی ناسنامەی سیاسی خۆی دەکەن.

بە گوێرەی بەدواداچونەکانی رۆیتەرز، ڤانس تەنها لە روانگەی  سیاسەتەکانی خۆیەوە داوای پشتیوانی بۆ کۆمارییەکان دەکرد و  چاوپۆشی لە سیاسەتە دیارەکانی ترەمپ کردوە، لەوانەش جەنگی ئێران، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە راپرسییەکان دەریانخستبوو کەمبوونەوەی جەماوەریی سەرۆک کاریگەری نەرێنی لەسەر کاندیدەکانی کۆمارییەکان دروست کردووە.

بەپێی وتەی دوو کەسی ئاگادار لە جەی دی ڤانس کە قسەیان بۆ رۆیتەرز کردوە، ئەم گۆڕانکارییە لە سیاسەتی جێگرەکەی دۆناڵد ترەمپ بە ئەنقەست بووە؛ ڤانس و راوێژکارەکانی ئەو باباتانەی کە پشتیوانییان لێدەکرد، هەمان بابەت نەبوون کە دۆناڵد ترەمپ پشتیوانی کردوە، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنەکانی 2028.

رۆیتەرز باسی لەوەکردوە، ئەم گۆڕانکارییە  ئاماژەی سەرەتایین کە چۆن ڤانسی تەمەن 42 ساڵ دەتوانێت رێڕەوی تایبەتی خۆی دیاری بکات لە کاتێکدا کۆمارییەکان دەست دەکەن بە تێپەڕاندنی قۆناغی ترەمپ و روانین بۆ ئایندە.