پاکستان خولێکی نوێی گفتوگۆ لەنێوان وڵاتانی 'رێککەوتنی مەککە' و ئێران دەستپێدەکات
ساکۆ سمکۆ
٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بڵاویدەکاتەوە کە ئەگەری هەیە خولێکی نوێی راوێژکاری لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە 'رێککەوتنی مەککە' و ئێراندا بەڕێوەبچێت و دەشڵێت: ئەم رێککەوتنە تەنها بۆ بەرگریکردنە لە وڵاتانی ئەندام و هێرشناکاتە سەر هیچ لایەنێک.
سەجاد حەیدەرخان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی 26ـی مانگی رابردوو، کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نوێنەرانی پاکستان، سعودیە، تورکیا و ئێران لە تاران ئەنجامدراوە و یەکەمجاریش بووە کۆبوونەوەیەکی لەو جۆرە ئەنجام بدرێت.
وتیشی: لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم لایەنەکان ئامادەییان نیشانداوە بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و پەیوەندییەکانیان لە داهاتوودا، بەڵام لە ئێستادا رێککەوتنی مەککە لە سێ دەوڵەت کە لە پاکستان، سعودیە و تورکیا پێکدێت و هەر بڕیارێک بۆ فراوانکردنی و وەرگرتنی ئەندامی نوێ، پەیوەستە بە رەزامەندیی وڵاتانی ئەندام.
جەختیشی کردەوە، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی راوێژکاری لە تاران، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە ئەم هاوپەیمانێتییە تەنها بەرگرییە و هیچ وڵاتێک ناکاتە ئامانج.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا هیچ هەنگاوێکی رەسمی بۆ بەئەندامبوونی ئێران لەناو رێککەوتنەکەدا هەنگاوی کرداریی بۆ نەنراوە.


