بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتە دارایی و نەوتییەکان، کۆی گشتیی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عیراق لە مانگی ئەیلوولی رابردووی ساڵی 2026دا گەیشتە 102ملیۆن بەرمیل، بە تێکڕای رۆژانەی 3.4 ملیۆن بەرمیل.

تێکڕای نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل نەوتی خاو لەو مانگەدا بە 68 دۆلاری ئەمریکی دیاری کرابوو، بەوەش کۆی گشتیی داهاتی دەستکەوتووی هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکە گەیشتە 6.962 ملیار دۆلاری ئەمریکی.

ئەم ئامارانەی مانگی ئەیلوول دەریخەن کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عیراق بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە هەڵکشان کردووەتەوە و زۆر نزیکبووەتەوە لەو ئاستەی کە پێش روداوەکانی داخستنی گەروی هورمز لە مانگی شوباتی رابردوودا تۆمارکرابوو.