حکومەتی عیراق بە رەسمی نرخی دۆلاری بە 152 هەزار دینار دیاری کرد
بڵند
٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق نرخی رەسمی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرانبەر دینار دەستکاری کرد، نرخی فرۆشتنی یەک دۆلاری بە دامەزراوە و هاووڵاتیان بە 1520 دینار دیاری کرد.
بە گوێرەی ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەپێی بڕیاری ژمارە 544ی ساڵی 2026کە لەسەر پێشنیازی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عیراق دەرچووە، بەڕەسمی دەستکاریکردنی نرخەکانی ئاڵوگۆڕی دۆلاری بەرانبەر بە دیناری عیراقی راگەیاند.
بەپێی بڕیارەکە، نرخی کڕینی یەک دۆلار لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بە 1500دینار و نرخی فروشتنی بە بانکەکان بە 1510 دینار دیاری کراوە، هەروەها نرخی فروشتی یەک دۆلار لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە ناپانکییەکانەوە بۆ بەکارهێنەری کۆتایی کراوەتە 1520 دینار.
بە گوێرەی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت و حکومەتی عیراق 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار دەدرێتە هاووڵاتیان و بازرگانان لە بانکەکاندا، ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا 100 دۆلار لە بازاڕدا بەهاکەی لە سەرو 165 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.



