نرخی نەوت لە سەرو 100 دۆلارەوەیە
بڵند
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
سوتەمەنییە شلەکە، کە سەرچاوەی یەکەمی وزەیە لە جیهاندا نرخەکەی بەردەوام لە گۆڕاندایە و بەراورد بە دوێنێش هەریەکە لە نەوتی خاوى برێنت و تەکساسی ئەمەریکیش بەرزبونەوەیان تۆمار کرد، نەوتی برێنت لە سەرو 100 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ، بەهۆی گرژییەکانەوە نرخی نەوت بە ناجێگیری ماوەتەوە و بەراورد بە دوێنی بەرزبوەتەوە؛ لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 100 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات جیا لە نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش بە 89 دۆلار و 58 سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.



