سزای حەوت ساڵ زیندانیکردن بۆ عالیە نوسەیف و ئەشواق سالم دەرچوو
بڵند
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦
عالیە نوسیف و ئەشواق سالم حەسەن، کە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقن بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و بە هەدەردانی سامانی گشتی سزایی حەوت ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.
دەستەی دەستپاکی عیراق بڵاویکردوەتەوە،بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی کەسی و ناڕەوا و بەهەدەردانی سامانی گشتی سزایی حەوت ساڵ زیندانی بەسەر هەریەکە لە عالیە نوسیف و ئەشواق سالم حەسەن سەپێندرا لەگەڵ گەڕاندنەوەی پارەش بۆ خەزێنەی گشتی دەوڵەت.
دەستەی دەستپاکی عیراق ئاماژەی بەوەشکردوە،عالیە نوسیف دەبێت 61 ملیار دینار و ئەشواق سالم حەسەنیش پێویستە 12 ملیار دینار بگەرێننەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، دادگای تایبەمەند بە تاوانەکانی دژە گەندەڵی ناوەندی، سزاکەی بە شێوەی ئامادەیی و بەپێی ماددەی (١٩/دووەم) لە یاسای دەستەی دەستپاکی دەرکردووە.
هەروەها بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەرمایە و موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانیان پشتڕاستکراوەتەوە و مافی داواکردنی قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیش بە دەستەی دەستپاکی دراوە دوای ئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەردەگرێت.


