لە داهێنانێکی نوێدا، وڵاتی چین وێستگەیەکی تاقیکاریی وزەی خۆری لە قوڵایی 10 مەتر لە ژێر دەریادا بەسەرکەوتویی تاقیکردەوە؛ بەمەش ئاسۆیەکی نوێی بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ رۆبۆت، کامێرا و ئامێرە دەریاییەکان لە قوڵایی دەریادا دەرەخسێنێت.

میدیاکانی چین بڵاویانکردوەتەوە، چین توانی لە هەنگاوێکی پێشەنگدا یەکەم وێستگەی وزەی خۆریی ژێر ئاو لە قووڵایی 10 مەتردا تاقی بکاتەوە و سەرکەوتوو بێت.

ئەم سیستمە کە لەلایەن زانکۆی یونیانی وڵاتەکەوە پەرەی پێدراوە، پشت بە خانەی پێرۆڤسکایت دەبەستێت و توانی لە تاریکییەکی کەمی ژێر دەریاشدا پاترییەکان پڕ بکاتەوە و تیشک بداتەوە.

ئەم داهێنانە نوێیە دەرگا بۆ وزەیەکی بەردوام لە ژێر ئاو دەكاتەوە و دەتوانرێت بۆ کارپێکردنی کامێرا، رۆبۆتە و ئامێرە دەریاییەکان بەکاربهێنرێت، کە ئەمەش چارەسەرێکی گرنگ بۆ کێشەی دابینکردنی کارەبا لە قوڵایی دەریاکاندا دابین دەکات.