وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، دوو پێشنیاز بۆ دابینكردنی بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم دەداتە بەغداد.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بە كوردسات نیوزی رایگەیاند، دوای ئەوەی وەفدێكی وەزارەتەكەیان بەسەردانێك گەیشتوەتەوە بەغداد لەگەڵ خۆیاندا دوو پێشنیازیان داوەتە وەزارەتی نەوتی عیراق بۆ چارەسەكردنی قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێم، ئاماژەی بەوەشكرد، دوو پیچشنیازەكەی سامانە سروشتیەكان بریتین لە، یان  14% لە نەوتی خاوی دابینكراو بۆ بەكاربردنی نێوخۆیی عیراق بدرێتە هەرێم كە دەكاتە 140هەزار بەرمیلی رۆژانە.

یاخود بەقەد 14% بەنزین و سوتەمەنییەكانی تر دابینكراو بۆ عیراق بدەن بە هەرێم لەبەرانبەردا لاری نییە 50 هەزار بەرمیلەكە رادەستی وەزارەتی نەوتی عیراق بكات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە 26 و 27ی مانگی رابردوو لێژنەی نەوت و گازی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ هەردوو وەزارەتی نەوتی عیراق و سامانەسروشتییەكان كۆبووەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ قەیرانی سوتەمەنی لە هەرێمی كوردستان.