نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا روو لە دابەزین دەکات
٢٨ی ئابی ٢٠٢٦
نرخی نەوت، ئەمڕۆ هەینی، رووی لە دابەزین کرد و بەرەو کۆتاییهێنان بەو بەرزبوونەوەیە دەڕوات کە بۆ پێنج هەفتە بەردەوام بوو، ئەوەش بەپێچەوانەی بەرزبوونەوەی نرخەکەی لە کاتی داخستنی دانیشتنی پێشوودا.
بەپیی راپۆرتەکان، نرخی خاوی برێنت 25 سەنت یان بە رێژەی 0.3٪ دابەزی و گەیشتە 89.45 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها خاوی تێکساسی ئەمریکیش 22 سەنت یان بە رێژەی 0.3٪ دابەزی و گەیشتە83.31 دۆلار.
هەردوو جۆرەکەی نەوتی خاو بەرەو ئەوە دەچن ئەم هەفتەیە بە دابەزین کۆتایی پێبهێنن، بەجۆرێک خاوی برێنت بە رێژەی5.3٪ و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس بە رێژەی 4.3٪ دابەزینیان تۆمارکردووە.



