حەماس: سوپاسی دۆناڵد ترەمپ دەکەین بۆگەیشتن بە نەخشەرێگەی ئاگربەست
بڵند
١٦ی ئابی ٢٠٢٦
حەماس جەخت لە پابەندبونی دەکاتەوە بە رێککەوتنی ئاگربەست و ئیسرائیل تۆمەربار دەکات و سوپاسی دۆناڵد ترەمپیش دەکات.
بزوتنەوەی حەماس رایگەیاند، بە تەواوی پابەندی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست بووە، جەختی کردەوە لە دیدارێکی رێبەرانی بزوتنەوەکە لەگەڵ جێرد کۆشنەر، نێردراوی دۆناڵد ترەمپ لە قاهیرە، رەزامەندیی خۆیان لەسەر نەخشەڕێگەی جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پلانەکەی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە دەربڕیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراویكدا، حەماس پابەند بونی خۆی بە جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست دەربڕی.
لە رەگەیەندراوەکەدا، حەماس سوپاسی رۆڵی دۆناڵد ترەمپ دەکات بۆ گەیشتن بەم نەخشەڕێگەیە و داوای لە ئەنجومەنی ئاشتی و وڵاتانی ناوەندگیر کرد، کە ئیسرائیل پابەند بکەن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بەڵێنەکانی قۆناغی یەکەم.
حەماس جەختیکردوەتەوە دەبێت ئیسرائیل پیشێلکاری وهێرشەکان رابگرێت، هەروەها پەسەندکردنی نەخشەڕێگەی قۆناغی دووەم.
حەماس لە راگەیەندراوەکەدا، ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی بە ئەنقەست بەرەو ئاڵۆزکردنی رەوشی سەربازی هەنگاوی ناوە و بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە.


