ئێران و عوممان لەسەر دیاریکردنی رێڕەوێکی نوێ لە گەروی هورمز گەیشتنە رێککەوتن.

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئێران رایگەیاند، لەگەڵ عومان لەسەر تایبەتمەندییە جوگرافییەکانی رێڕەوی کەشتیوانی لە گەروی هورمز گەیشتوونەتە رێککەوتن.

وتیشی، لە دوو مانگی رابردووەوە وەک دوو وڵاتی هاوسنوری گەروەکە دانوستانەکانیان بەردەوام بووە تا رێڕەوێکی ئارام بۆ کەشتیوانیی بازرگانی دیاری بکان و لایەنە تەکنیکی، یاسایی، ئاسایش و ژینگەیییەکانی لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە تاوتوێ کراون.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، "لە نەبوونی رێگریی لایەنی سێیەمدا"، راگەیەندراوی هەڵسەنگاندن و داڕشتنەوەی کۆتایی راگەیەندراوی هاوبەشی نێوان تاران و ەمسقەت بڵاودەکرێتەوە، بەڵام هاوكات جەختی کردەوە کە رێککەوتنی هەردوو وڵات "بە تەنیا" بە مانای ئارامبوونی گەرووی هورمز نایەت.