وەزارەتی کارەبا: لەماوەی 50 رۆژدا پارە نەدەن کارەباتان دەبڕین
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
١٥ی تەمووزی ٢٠٢٦
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی هات و ئەندامێکی سەرکردایەتیش ئاشکاری دەکات؛ یەكێتی پەیامی لە بەرانبەر هەنگاوەكەی پارتی دەبێت.
بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی هات.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەشدار لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆدا، رایگەیاند، کۆبونەوەکە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی گرنگ و یەکدەنگ و بە بڕیار بووە.
پەیامنێری كوردسات نیوزیش لە سەرچاوەیەکەوە رایگەیاند، ئەمشەو بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامی دەبێت و هەڵوێستی یەكێتی لە بارەی رەوشی هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت.
دەشڵێت، یەكێتی هەڵوێستی توندی دەبێت لە بەرانبەر هەنگاوەكەی پارتی و چەند بژاردەیەكی لە بەردەستدایە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم رەوشە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكێك لە بژاردەكان گەڕاندنەوەی تیمی یەكێتییە لە حكومەت.
عەلی زەیدی، لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو کۆمپانیایانە، کە بەشدارن لە پڕۆژەی هێڵی بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق، رایگەیاند ئامانجیان ئەوەیە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی رۆژانە بۆ 10 ملیۆن بەرز بکەنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدی پیسوازی لە نوێنەری ئەو کۆمپانیانە کرد، کە بەشدارن لە پڕۆژەی هێڵی بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاوی عیراق، بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەی بەوە داوە کە حکومەت سیاسەتی دەرگای ئاوەڵای لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا گرتووەتە بەر بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان.
عەلی زەیدی جەختیکردەوە، پەرەپێدانی ئەم کەرتە راستەوخۆ کارگەری ئەرێنی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دەبێت و پێگەی عیراق لە دابینکردنی وزەی جیهانی بەهێزتر دەکات.
لە میانی کۆبونەوەکەدا زەیدی ئاماژەی بەوەشکردوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان پشتیوانی لە بەهێزکردنی هاوبەشی ئابوری لەگەڵ عیراقدا دەکەن.
حوسییەکانی یەمەن لە میانی پەیوەندی و گفتوگۆکانیان لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێکان، داوای وەرگرتنی 51 ملیار دۆلار و بە رەسمی ناساندنی دەسەڵاتەکەیان لە یەمەن کردووە.
رۆژنامەی "واڵ ستریت جۆرناڵ"، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە، حوسییەکانی یەمەن بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ لەگەڵ سعودییە داوای 51 ملیار دۆلاریانکردوە وەک قەرەبوی زیانەکان.
لە راپۆرتەکەی، واڵ ستریت جۆرناڵدا هاتووە؛ حوسییەکان ئەم بڕە پارەیەیان وەک قەرەبووی ئەو زیانانە داواکردووە کە لە ئەنجامی ساڵانێک هێرشی ئاسمانی و گەمارۆدانی یەمەن لەلایەن سعودیە تووشیان بووە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، عەرەبستانی سعودیە دوای توندتربوونی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان و فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە و پێشڕەوییەکانیان بەرەو بەندەری عەدەن، روبەڕوی هەڵبژاردنی دژوار بووەتەوە.
بەپێی وتەی لێپرسراوانی سعودیە، محەمەد بن سەلمان، وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودیە، ئارەزووی ئەوە ناکات بێ بەدەستهێنانی دەستکەوتی مەیدانی لە یەمەن دەستبکات بە گفتوگۆی گشتگیر لەگەڵ حوسییەکان، لە هەمان کاتدا نیگەرانە لەوەی ناردنی هێزی زیاتر بۆ یەمەن ببێتە هۆی زیانی گیانی قورس و ناڕەزایەتی ناوخۆیی.