نرخی نەوت، ئەمڕۆ دووشەممە، بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی ئێران بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، دانوستانەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا راگرت.

ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، خامی برێنت بە رێژەی 3.8٪ بەرزبوونەتەوە و گەیشتوونەتە 94.55 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

پێشتر ئاژانسی "تەسنیم"ی ئێرانی بڵاویکردبووەوە کە ئێران وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان، گۆڕینەوەی نامەکانی لەگەڵ ئەمریکا راگرتووە.